Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 19:38

پارێزگاری هەولێر : هیچ شێوەیەك تیرۆریستان ناتوانن زەفەر بە هەرێمی كوردستان ببەن

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێررایدەگەێنێت،پێویستە بە زووترین كات حكوومەتی عێراق بە هەماهەگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە كردار هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەو هێرشەی شەوی رابردوو كە لە رێگەی مووشەكەوە كرایە سەر دەوروبەری قەزای خەبات رایگەیاند: "نزیك بە كاتژمێر (8:30) خولەك لە سنووری ناحیەی بەرتلە شەش مووشەك ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كرا كە بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێكی گیانی و دارایی نەبووە، دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە بە زووترین كات حكوومەتی عێراق بە هەماهەگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە كردار هەنگاو بنێت بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی نێوان هەولێر و بەغدا، چونكە ئەوە سەلمێندراوە كە تیرۆریستان سوود لە بۆشاییە ئەمنییەكانی نێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق وەردەگرن بۆ كردارە تیرۆریستییەكانیان".
گوتیشی: "دڵنیایی بە خەڵكی سنووری قەزای خەبات و تێكڕای هەولێری پایتەخت دەدەین كە دۆخەكە ئارامە و بە هیچ شێوەیەك تیرۆریستان ناتوانن زەفەر بە هەرێمی كوردستان ببەن بە چاوكراوەیی و هەوڵ و ماندووبوونی هێزە ئەمنییەكان".
جەختیشی كردەوە"حكوومەتی عێراق بەرپرسیاری یەكەمە لەو جۆرە هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان چونكە دەبێت هەرچی زووە هەنگاوی كرداری بنرێت بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی كە هەیە و لەوێوە هێرشەكان ئەنجام دەدرێن"
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاشكراشی كرد كە زانیارییان هەیە لە شوێنی تەقاندنی مووشەكەكان، یەكێك لە مووشەكەكان تەقیوەتەوە، راشیگەیاند: "ئەگەر حكوومەتی عێراق نیازی هەبێت سەرچاوەی ئەو هێرشانە بدۆزێتەوە ئەوە بەڵگەیەكی زۆر گەورەیە و بە ئاسانی دەردەكەوێت".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.