شەوی رابردوو ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە پارێزگاكانی رۆژئاوا و باشووری عێراقی گرتەوە و دواتر گەیشتە كەركووك، مەترسی خنكانی لەسەر دەیان كەس لە پارێزگای كەركووك دروست كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی كەركووك رایگەیاند بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە، دەیان كەس تووشی هەناسەسواری بوون و مەترسی خنكانیان لەسەر دروست بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە 50 كەس لە ناو شاری كەركووك و دەوروبەری، مەترسی خنكانیان لەسەر دروست بووە. ئاماژە بەوەیش دراوە ژمارەیەكی زۆریان رەوانەی نەخۆشخانە كراون، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیش رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
لە كەركووك بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە 50 كەس مەترسی خنكانیان لەسەر دروست بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.