Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:50

پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

سەركۆنەكردنی ئەم هێرشانە‌ بە تەنیا بەس نین
کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بە توندی سەركۆنەی مووشەكبارانكردنی ئێوارەی دوێنێ یەكشەممەی شەوی جەژن بۆ سەر سنووری قەزای خەبات دەكات و رایدەگەێنێت، سەركۆنەكردنی ئەم هێرشانە‌ بە تەنیا بەس نین، دووبارەبوونەوەیان‌ هەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە.
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
بە توندی سەركۆنەی مووشەكبارانكردنی ئێوارەی دوێنێ یەكشەممەی شەوی جەژن بۆ سەر سنووری قەزای خەبات دەكەم. داوا لە لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی فیدراڵیی عیراق دەكەم ئەنجامدەرانی هێرشەكە بدۆزێتەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.
سەركۆنەكردنی ئەم هێرشانە‌ بە تەنیا بەس نین، دووبارەبوونەوەیان‌ هەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە. حكوومەتی فیداڵیی عیراق بەرپرسە لەوەی خێرا، بە كردەیی و جددیتر لەسەر ئەم‌ دوژمنكارییانە بوەستێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێ لە دووبارەبوونەوەیان بگرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/5/2
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.