ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هێرشەكەی شەوی رابردوویی سەر پاڵاوتگەی كەورگۆسكی لەشاری هەولێر سەركۆنە كرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردۆتەوە رایگەیاند: ئەو هێرشانەی عێراق كە كەرتی ووزەی گرتۆتەوە دەست درێژیكردنە بۆ سەر سەروەری عێراق و زیان لە هاووڵاتیانی عێراقی دەدات.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ گەلی عێراق دەوەستێ و لەكاركردن بۆ دەستەبەكردنی ئاسایش و ئارامی و سەروەری عێراقدا بەردەوام دەبێت.
شەوی رابردوو شەش مووشەك ئاراستەی سنووری قەزای خەبات كران و ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق كرد ئەنجامدەرانی هێرشەكە بدۆزێتەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.
واشنتن: بەئامانج گرتنی هەولێر دەست درێژیكردنە بۆ سەر سەروەری عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.