Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:50

ژمارەیەك حەشارگەی داعش لەكەركوك خاپووركران

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، ژمارەیەك حەشارگەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك خاپوور كران.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی زاب سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجام داوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە ناوچەكە دۆزراونەتەوە كە دواتر لە ئاكامی بۆردوكانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقدا، خاپوور كراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.