Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:51

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: بۆردومانكردنی قەزای‌ خەبات بە توندی‌ ئیدانە دەكەین‌

جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای كرد  مستەفا كازمی ،فەرماندەی‌ گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق‌ گۆڕانكاری لە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكانی نەینەوا ئەنجامبدات
کوردستان TV
100%

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق رایگەیاند: ئەو موشەكانەی‌ لە نزیك دەریاچەی‌ بادینان كەوتونەتە خوارەوە كۆمپانیای‌ كاری‌ كردبووە ئامانج و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ بەدواوە نەبووە، بەڵام ئەوەی‌ ڕویداوە پێشێلكارییەكی‌ ئەمنیی‌ گەورەیە و ناكرێت بێدەنگی‌ لێبكرێت.
هەروەها  گوتی: بۆردومانكردنی قەزای‌ خەبات بەمووشەك بە توندی‌ ئیدانە دەكەین‌، داواش لە فەرماندەی‌ گشتی‌ دەكەین لێپرسینەوە لەوانە بكات كە  كەمتەرخەمن.
هاوكات جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای كرد،  مستەفا كازمی ،فەرماندەی‌ گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق‌ گۆڕانكاری لە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكانی نەینەوا ئەنجامبدات ، بەهۆی‌ ئەوەی‌ شكستیان هێناوە لە چەسپاندنی‌ ئاسایش و ڕێگری نەكردن لە دووبارەبوونەوەی‌ پێشێلكارییەكان و بوونی‌ گروپە چەكدارە لە یاسا دەرچووەكان .
هەروەها جێگری‌ سەرۆكی‌ پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە كە ئەنجومەنی‌ نوێنەران سەرجەم ڕێوشوێنە یاسایی‌ و دەستورییەكان دەگرێتەبەر بۆ لێپێچینەوە لە فەرماندەكان بەهۆی‌ بەردەوامی‌ كردەوە تیرۆرستییەكان لە پارێزگای‌ نەینەوا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.