Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:51

کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک: لە شنگال بەهۆی شەڕی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە زیاتر لە 200 خێزان ئاوارەبوون

کوردستان TV
100%

کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان سوپای عێراق و پەکەکەوە لە قەزای شنگال زیاتر لە 200 خێزان ئاوارەبوون.

پیر دەیان بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئێستا شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە زۆنەکانی خانەسوور، سنوونێ و دووگورێ بەردەوامە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئەم شەڕەوە زیاتر لە 200 خێزان لە قەزای شنگالەوە ئاوارەی پارێزگای دهۆک بوون.

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەش دا کە 50 خێزانی ئاوارە گەیشتنە سحێلا.

دوای ئەوەی لە ناوچەکانی سنوونێ چەکدارانی پەکەکە ڕەتیان کردەوە لە چەند بازگەیەک بکشێنەوە، گرژی لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە دروستبوو، تاوەکوو ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.