ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو سەر قەزای خەبات دەکات و جەخت دەکاتەوە ئەم هێرشانە، هێرشن بۆ سەر سەروەری عێراق.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوی کردۆتەوە "ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا ئيدانەى هێرشەكانى شەوى ڕابردوو لە عێراق دەكات كە بووە هۆى تێكدانى پاڵاوگەیەكى نەوت لە هەرێمى كوردستانى عێراق."
جەختیشی کردۆتەوە کە "ئەو هێرشانە لە عێراق، لەناويشياندا هێرشكردنە سەر كەرتى وزە، هێرشكردنە بۆ سەر سەروەرى عێراق و زيان بە هاووڵاتيیانى عێراقى دەگەیێنێت."
ئاماژەی بەوەش داوە کە "ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمەريكا لەگەڵ خەڵكى عێراق دەوەستێ؛ بەردەوام دەبين لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقيیەكانمان بۆ گەرەنتیكردنى ئاسايش و سەقامگيرى و سەروەرى عێراق."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.