Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 17:50

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گرژییەکانی شنگال: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە

کوردستان TV
100%

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە و دۆخی شنگال جەخت دەکاتەوە کە تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق  (UNAMI)پەیامێکی لەبارەی دۆخی شنگال و ئاڵۆزییەکانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای عێراق بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شنگال لەسەرووی هەموو شتێک بێت. ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا."

(UNAMI) لە پەیامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە کە تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە.

دوای ئەوەی لە ناوچەکانی سنوونێ چەکدارانی پەکەکە ڕەتیان کردەوە لە چەند بازگەیەک بکشێنەوە، گرژی لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە دروستبوو، تاوەکوو ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

بەهۆی ئەم شەڕەی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە لە قەزای شنگال زیاتر لە 200 خێزان ئاوارەبوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.