ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێک له به‌شداربووانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی شه‌وی 28ی نیسانی 2022ی شاری مووسڵ دەستگیر دەکات.
ئەنجوومەنی ئاسایش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا هاتووە "له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو ئارامی و ئاسایش‌دا، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له رێكه‌وتی 30ی نیسانی 2022 له سنووری پارێزگای دهۆک، توانییان "شه‌وكه‌ت عه‌بدوڵڵا ساڵح" کە یه‌كێکە له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیرانی شاری مووسڵ كه بووه هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک ده‌ستگیر بكه‌ن."
ئاماژەی بەوەش داوە کە "لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتباری ناوبراو، دەرکەوت لە ڕێگەی ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەناوی "محەممەد زهیر" ناسراو بە "ئەبوو جاسم" ڕاسپێردراوە بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو لە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە لە شاری مووسڵ."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.