ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3 ى 5 ى 2022، یارییه‌كانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له نێوان ڤیاڕیاڵ و لیڤه‌رپول به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كاتژمێر 10ی ئه‌م شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان، یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی لەسەر یاریگای لاسیرامیكا میوانداری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەكات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به یاری ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڤیاريالی و لیڤه‌رپول له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ، یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕی چوون و له‌سه‌ر یاریگای خۆیان به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، كلۆپ گوتیشی، تیپه‌كه‌مان خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌و ده‌رفه‌تی گه‌یشتنمان بۆ یاری كۆتایی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت به‌و په‌ڕی گوڕوتینه‌وه بۆ یاریه‌كه ئاماده‌بین و ته‌واوی ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆمان بۆ ده‌رچوون به ئه‌نجامێكی شایسته بخه‌ینه‌گه‌ڕو به وریاییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڤیاریال ببینه‌وه كه دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له یاری گه‌ڕی چوون ده‌رده‌كه‌ون و باشتر یاری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له ئێمه‌شیان برده‌وه ئه‌وا پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین، ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه پێشبینیكرد كه ڤیاريال به شێوه‌یه‌كی به‌هێز فشار بخاته سه‌ر تیپه‌كه‌ی بۆیه به پێویستی زانی له هه‌ندێك كاتی یاریه‌كه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه دواوه به‌ڵام ئه‌م شێوازه‌ی یاریكردن نابێته پلانی گشتی تیپه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه ئیسپانیه‌كه، كلۆپ ئاشكراشی كرد كه ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری لیڤه‌رپول به‌هۆی پێكان به‌شداری له یاری ئه‌مشه‌و ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئونای ئێمری ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڤیاريال له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی یاری ئه‌مشه‌وی نێوان تیپه‌كه‌ی و لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند كه ڕووبه‌ڕووی باشترین یانه‌ی جیهان و پاڵێوراوی نازناوی چامپیۆنس لیگ ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش متمانه‌ی خۆی بۆ تواناكانی تیپه‌كه‌ی و بڕینی به‌ربه‌ستی ڕێدزو گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی دووپاتكرده‌وه، ئه‌ویش به پشت به‌شتن به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لێهاتوو و به پاڵپشتی ئه‌و هانده‌رانه‌ی ئاماده‌ی یاریگای لاسیرامیكا ده‌بن، ئێمری ئاشكراشی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕی چوون به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دۆڕان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی باش به‌رگریان كرد، ڕاهێنه‌ره‌كه دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یاری ئه‌مجاره‌یاندا له‌به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول شێواز‌و پلانی خۆیان به‌سه‌ر كه‌شی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌دا بسه‌پێنن و كۆنتڕۆڵی یاریه‌كه بكه‌ن، ئێمری هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له لیڤه‌رپول ببه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه یاری كۆتایی ئه‌وا ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی یاری بكه‌ین و شانازیه‌كی دیكه بۆ هانده‌رانمان تۆماربكه‌ین كه دڵنیام به لێشاو ڕوو ده‌كه‌نه یاریگاو په‌یژه‌كان به ته‌واویی زه‌رد پۆش ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.