بهبۆنهی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، لە خانەقین، پەردە لەسەر پەیكەری كرێكارێكی ژینگەپارێز لادرا .
بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان و هەردوو بەشی پڕۆژەكان و پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانەقین بە بۆنەی 1ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكارانەوە، پەردەی لەسەر پەیكەرێك لادا كە گوزارشت لە كرێكارێكی ژینگەپارێز دەكات.
شایانی باسه، پەیكەرەكە لەلایەن گرووپی شێوەكاریی دڵخواز لەسەر بودجەی كۆمپانیای گەردین بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك دروست كراوە.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.