Erbil 38°C شەممە 23 ئاب 18:50

سلێمانی .. لە( 24 ) كاتژمێری ڕابردوودا ( 22) حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ( 24 ) كاتژمێری ڕابردوودا ( 879 ) کەس سەردانی هەریەک  له نەخۆشخانەکانی ( شار - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییەکانی دڵ - ‌شەهید د.هێمن کۆرۆنا - ئمێرجینسی سوتاوی - گورچیلەی دەستکرد ) کردووە لەو ڕێژەیەش سێ سەد و (354) کەس داخڵکراون بە شێوەیەک لە نەخۆشخانەی شار ( 174 ) کەس و نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید منداڵان ( 60 ) کەس و نەخۆشخانەی منداڵبوون ( 27 ) کەس و نەخۆشخانەی هیوا ( 42 ) کەس و نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ (50 ) کەس و نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن تایبەت بە کۆرۆنا (1) کەس داخڵکراون .
هەر لەو ڕێژەیە ( 13 ) حاڵەتی نەشتەرگەری گشتی لەنەخۆشخانەی شار  ( 3 ) نەشتەرگەری قەستەرەو باڵۆن لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ کراوە( 5 )نەشتەرگەر منداڵبوون كراوە. 
هەر لە ئامارەکەدا  (22) حاڵەتی منداڵبوون و ( 4 ) حاڵەتی گیانلەدەستدان و ( 29) حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.