Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 14:32

دھۆک.. چوار ھەزار و 83 کەسی دیکەی خەڵکی شنگال ئاوارە بوون

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەمانگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، حسێن کەلاری ئەمرۆ لە شاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەھۆی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە، تاکو کاتژمێر 12 ی شەوی رابردوو، 701 خێزان کە چوار ھەزار و 84 کەسن لە شنگالەوە ئاوارەی ناوچەکانی پارێزگای دھۆک بوون و ئەگەر رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، ئاوارەبوونی خەڵکی کۆتایی پێ دێت.

بەرێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەمانگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد لە مێژوودا زوڵم لە خەڵکی شنگال کراوە و بووەتە پرۆسەیەکی بەردەوام، زیاتر لە 74 فەرمان بە سەر خەڵکی شنگال دا ھاتووە و ئەم شەرەیەش کە ماوەیەی هەفتەیەکە لە شنگال دەستیپێکردووە 75یەمین فەرمانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.