به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاشكرای كرد كه ئاسمانی سبه‌ی چوارشه‌می پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خۆڵاوی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی چوارشه‌می پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌پۆڵی تۆزێكی سووك ئاسمانی شاره‌كان داده‌پۆشێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و دواتریش له دوای نیوه‌ڕۆ زیاتر ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه مه‌ودای بینین له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 6 تا 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش له‌نێوان 14 بۆ 30 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.