به‌ڕێوه‌به‌رێكی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی 2 هه‌زار تۆن خۆڵ و خاشاك هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگه‌یاند: بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران و سەردانیكەرانی هاووڵاتییانی كوردستان بۆ بازاڕ و پارك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر، خۆڵ و خاشاكێكی زۆر له‌و شوێنانه كۆبووەته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شارەكە و پاكڕاگرتنی شارەكە، ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی جەژندا پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوەمان لەنێو شاری هەولێر ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر لە پرۆسەیهكدا كە زیاتر لە هەزار کرێکار و 600 ئامێرەكانی شارەوانی تێیدا بەشداربوون، نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێر هەڵگیرایەوە.
بەڕێوەبەره‌كه‌ی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پرۆسەی خاوێنكردنەوەی شاری هه‌ولێر لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.