Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 23:02

رۆكێتێك لەناوەڕاستی بەغدا كەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-5-2022 رایگەیاند: رۆكێتێك لە دروستكراوی جۆری خۆجێی لە شەقامی ئەبونەواس لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت كەوتۆتە خوارەوە.
سەرچاوەكە بەمیدیای عێراقی راگەیاندووە كە رۆكێتەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شوقەكانی تاقە لەچوارچێوەی شەقامی ئەبونەواس-ی بەغدا كەوتۆتە خوارەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەمەشداوە كە رووداوەكە زیانی ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە.
هەروەها سەرچاوەكە روونیكردۆتەوە كە شوێنی هەڵدانی مووشەكەكە لە ناوچەی حەی ئەمانە لە ناوەڕاستی بەغدا بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.