Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 10:14

عەلی تەتەر: نزیكەی هەزار و 700 خێزان لە شنگالەوە ئاوارەی دهۆك بوون

کوردستان TV
100%

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو خێزانانەی لە شنگالەوە ئاوارە بوون، سەردانی سحێلای كردووە.
پارێزگاری دهۆك كە دوو وێنەی سەردانەكەی لەگەڵ نووسینەكەیدا بڵاوكردووەتەوە، راشیگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی كە لە شنگال روویداوە، نزیكەی هەزار و 700 خێزان كە لە زیاتر لە 10 هەزار كەس پێكهاتوون، لە شنگالەوە ئاوارەبوون و گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆك.
لەبارەی شوێنی نیشتەجێكردنی ئەو كەسانەی كە لە شنگالەوە ئاوارەبوون، عەلی تەتەر ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو كەسانە لە نێو كەمپ و كەسوكارەكانیان لە گوند و كۆمەڵگاكان نیشتەجێ كراون.
پارێزگای دهۆك ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لایەنە پەیوەندارەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان راسپێردراون هەموو هاوكارییەكی ئەو كەسانە بكەن كە لە شنگالەوە ئاوارە دەبن.
عەلی تەتەر هاوكات پەیامێكی ئاراستەی گرووپە چەكدارییە نایاساییەكانی شنگال كردووە و رایگەیاندووە: هیوادارین سەرجەم گرووپە چەكدارییەكان رێز لە ئیرادە و داوای خەڵكی شنگال بگرن و ناوچەكانیان چۆڵ بكەن تاوەكو خەڵكی سنوورەكە بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.