ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پارێزگایه‌كی نزیكی هه‌رێمی كوردستان تووشبوویه‌كی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كراوه.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م تووشبووی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌نێو شاری مووسڵ تۆمار كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: تووشبووه‌كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كۆكجهلییه له شاری مووسڵ.
تا دێت نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكانی عێراق ڕوو له زیادبوون ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان و پزیشكان و به‌رپرسانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له پارێزگاكانی زیقاڕ و بابل زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرابوو كه ده‌یان حاڵه‌تی مردن و تووشبوون بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه چه‌ندان بڕیار و ڕاسپارده‌ی ده‌ركردووه.
جێی باسه تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه كه سه‌ره‌تا له شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ده‌واجنه‌كان بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و دواتریش له‌نێوان مرۆڤه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی خوێنی مرۆڤ ده‌بێت، به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكی ڕێژه‌ی مردن به‌م په‌تایه له مرۆڤ بریتییه له 40% له‌نێوان هه‌موو تووشبوواندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.