Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 06:58

پارێزگاری دهۆک: سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی شنگال نیشان داوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی پێویستی خەڵکی لێقەوماوی شنگال نیشان داوە.

د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: بەهۆی گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە ئێستا زیاتر لە هەزار و 711 خێزان بەرامبەر بە 10 هەزار و 261 کەس ئاوارەبوونە و پەنایان بۆ سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هێناوە.

ڕاشیگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن و ئامادەیی حکوومەتی هەرێمیان بۆ هەر جۆرە هاریکارییەکی پێویست بۆ خەڵکی لێقەوماوی شنگال نیشان داوە.

د. عەلی تەتەر لە کۆنگرەکەدا ئەوەشی خستەڕوو کە "داوا لە هەموو هێزە نایاساییەکان و هەر ڕێکخراوێک کە بانگەشەی کوردایەتی دەکات و دڵی بە کوردایەتییەوەیە دەکەین، ڕێز لە ئیدارەی شنگال و خەڵکەکەی بگرن، نەبن بە هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵکی دەڤەرەکە."

جەختیشی کردەوە کە لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، خەڵکی دەڤەرەکە خۆیان بڕیاریان دا کە دەیانەوێت کام ‌هێز و لایەنە لە دەڤەرەکە بمێنێت.

پارێزگاری دهۆک داواکارییەکی ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ بەهاناوەچوونی پەنابەران، ئاماژەی بەوە دا کە "داوا لە HCR و UN و ڕێكخراوە خێرخوازی و وڵاتان دەکەین هاوکاری پەنابەران بکەن."

ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا دەیان هەزار پەنابەر کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەبوون لە زیاتر لە 15 کەمپی سنووری پارێزگای دهۆک دەژین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.