وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ره‌كانی 5 و 6 دوو هێرشیان كردبووه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار ببوو.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: هێرشی یه‌كه‌میان كاتژمێر 8:10ی شه‌و بووه كه تێیدا چه‌كدارانی داعش به چه‌كی قه‌ناس هێرشیان كردبووه سه‌ر سه‌نگه‌رێكی لیوای 10ی پیاده له باشووری میحوه‌ری پردێ.
له په‌لاماره‌كه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕاوی چه‌كداره داعشه‌كانیان نابوو، هه‌روه‌ها هیچ زیانێكی گیانی له‌م په‌لاماره‌دا نهكهوتبووهوه و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان سه‌لامه‌تبوون.
هێرشی دووه‌میش كاتژمێر 10ی شه‌و بووه له سنووری میحوه‌ری 6ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه تێیدا چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی لیوای 18ی پیاده‌یان له خاڵی داره‌بزماره له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چووخ دابوو.
به‌هه‌مانشێوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م هێرشه‌شدا به‌رپه‌رچی تیرۆریستانی داعشیان دابووه و له ناوچه‌كه دووریان خستبوونه‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌داخه‌وه لە ئەنجامی په‌لاماره‌كه‌ی دووه‌می چه‌كدارانی داعش پێشمەرگەیەک بریندار ببوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه برینداره‌كه چارەسەری پزیشکی وەرگرتووه و ئێستا دۆخی تەندروستی باشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.