به‌هۆی وه‌ڕگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، جێگری هادی عامڕی ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در له باشووری عێراق له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ڕووداوه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاره‌دێی عه‌لی شه‌رقی له پارێزگای میسان ڕوویداوه و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نساڕی جێگری هادی عامڕی ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌دری تێدابووه، وه‌گه‌ڕاوه.
به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ش عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نساڕی له‌گه‌ڵ دوو له پاسه‌وانه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لای خۆشییه‌وه هادی عامڕی ئه‌مینداری گشتیی ڕێكخراوی به‌در سه‌ره‌خۆشی و دڵگرانی خۆی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌ركرده و یاریده‌ری ڕاگه‌یاندووه و تێیدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی تایبه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌یان گه‌شته‌كه‌ی كردووه و له ئه‌نجامیشدا تووشی ئه‌م ڕووداوه‌ی هاتوچۆ بووه.
ته‌رمه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌دڕی فێركاری له پارێزگای میسان توێكارییان بۆ كراوه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.