هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دووباره ده‌ستی به گفتوگۆكردن كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ خوان ئه‌نتۆنیۆ پێزی ئه‌رجه‌نتینی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌ڕێكی تری گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پێزی له‌سه‌ر داوای عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بووه.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وا بڵاو كرابووه‌وه كه پێزی ته‌مه‌ن 54 ساڵ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه له شاری به‌غدا بمێنێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
دواتر هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كار و كه‌سه نزیكه‌كانی ڕه‌تكرایه‌وه و جه‌خت كرایه‌وه كه پێزی ئاماده‌یه له به‌غدا و هه‌ر شارێك كه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بخوازێت كاره‌كانی به‌ڕێوه ببات.
له ئێستادا پێزی بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو پێشنیازی خستۆته به‌رده‌م به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپێ، یه‌كه‌میان له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوونی له شاری به‌غدا بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوای مووچه‌ی ساڵانه‌ی 2 ملیۆن و نیو دۆلاری كردووه، دووه‌میشیان ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ نموونه له شاره‌كانی دوبه‌ی و ئه‌سته‌نبۆڵ بكات 2 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت.
بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا عه‌دنان درجال خۆی چاوی به پێزی بكه‌وێ و دووبه‌دوو له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی نێوانیان بكه‌ن.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پسپۆران له یه‌كێتییه‌كه پشتگیری ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پێزی كردبوو وه‌ك ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ڕكابه‌رییه‌كانی تۆپی پێی ئاسیا و جیهان.
پێزی پێشتر كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی بۆ زۆرێك له یانه و هه‌ڵبژارده جیهانییه‌كان كردووه له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌یه له مۆندیالی 2018 و شاره‌زاییه‌كی باشی له ڕكابه‌رییه‌كانی ئاسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه.
جێی باسه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له قۆناغی كۆتایی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، شكستی خوارد و دووباره نه‌یتوانی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌م گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تییه‌ی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.