ئه‌مڕۆ هه‌ینی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له شاری كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌نرا.
ته‌ندروستی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ هه‌ینی پشتڕاستی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی به‌هۆی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له شاره‌كه‌یان كرده‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ڕه‌گه‌زی پیاوه و ته‌مه‌نی 49 ساڵه و پیشه‌ی سه‌ربڕی ئاژه‌ڵ و قه‌سابی له شاری كه‌ركووك كردووه، هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا تووشی تای خوێنبه‌ربوون ببوو، به‌هۆی ناجێگری ته‌ندروستیشی تا ئه‌مڕۆ له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی خه‌وێنرابوو.
ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگاكانی عێراق ڕوو له زیادبوون ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی حكوومه‌ت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م د. عودەی ئەلعەبادی بەرپرسی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا تایبه‌ت بۆ (کوردستان تیڤی) ئاشكرای كردبوو كه دوێنێ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونیان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی له شاری مووسڵ تۆمار كردووه كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵه بووه و پیشه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات بووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا له پارێزگاكانی زیقاڕ و بابل زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كراوه كه ده‌یان حاڵه‌تی مردن و تووشبوونه له سنووری هه‌ردوو پارێزگاكه‌دا.
له هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار نه‌كراوه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ ڕێگریكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان بڕیار و ڕاسپارده‌ی ده‌ركردبوو.
جێی باسه تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ئاژه‌ڵه و به‌هۆی خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی تووشبوو و هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی مێش و مه‌گه‌ز و مڕۆڤی تووشبووه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ته‌شه‌نه ده‌كات، نه‌خۆشییه‌كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر خوێن و ده‌ماره‌كانی مرۆڤ ده‌كات، به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكیش ڕێژه‌ی مردن به‌م په‌تایه له‌سه‌ر مرۆڤ بریتییه له 40%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.