Erbil 38°C شەممە 23 ئاب 18:50

تای خوێنبەربوون چییە

کوردستان TV
100%


تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵ لە رێگەی مێرووی گەنە بۆ ئاژەڵ بەشێوەیەکی سەرەکی دەگوازرێتەوە و ئاژەڵی ماڵی و کێوی وەک گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ رۆڵ دەگێڕن و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکەن.
دامەزراوەی "مایۆکلینیک"ی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەکان، مێروو و قرتێنەرەکان دەپێکن، کاتێک کەسێک بەهۆی دەستلێدان، بەرکەوتنی بەر جەستە یاخود پاشماوەی قرتێنەرە تووشبووەکە یان لە رێگەی پێوەدانی مێرووەکەوە دەبێت تووش دەبێت، هەندێ جاریش ڤایرۆسەکە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە.
بە گوتەی پسپۆڕانی ئەو بوارە، نیشانەکانی تای خوێنبەربوون ئەمانەن: سەرئێشە، ئازاری مل و سک، سووربوونەوەی چاو و سەرشان و سنگ، سکچوون و رشانەوە کە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت. 
بەشێوەیەکی گشتیی چارەسەرێکی ناسراو بۆ ئەم نەخۆشییە نییە، رەنگە نەخۆشەکە هەندێ چارەسەری پاڵپشتیکەر وەربگرێت وەک شلەمەنی یان یارمەتیدان بۆ هەناسەدان و دەرمانی ئازارشکێن. بەڵام باشترین خۆپاراستن لەم نەخۆشییە بەرەنگاربوونەوەی قرتێنەر و مێرووەکانە لە ژینگەی خۆت و بەکارهێنانی دەرمانی دژەمێروو، خۆبەدوورگرتن لە دەستلێدانی مەڕوماڵات یان قرتێنەرەکان لەو ناوچانەی کە نەخۆشییەکەی تێدا بەربڵاوە، دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو، و دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵی تووشبوو یان خواردنی، کارنەکردن لەو شوێنانەی کە پڕ لە مشکن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.