Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 23:34

گه‌نجێك له‌ قه‌زای كفری به‌ ده‌مانچه‌ خۆی كوشت

کوردستان TV
100%


 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌ قه‌زای كفری به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ ده‌مانچه‌ فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

عه‌لی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 8ی 5 ی 2022، لە قەزای کفری گەنجێکی 26 ساڵان بەناوی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
 
راشیده‌گه‌ێنێت: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە ماڵی خۆیان بەدەمانچەکەی خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

عه‌لی جه‌مال قدووری، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌شڵێت: لە ئێستادا پۆلیسی قەزای کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردوه‌تەوە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.