Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 21:50

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران: ئەگەر پەكەكە لە شنگال دەربچێت دۆخەكە باشتر دەبێت 

کوردستان TV
100%

پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاری دهۆك، رایگەیاند : لە دووی ئایاری 2022 هاتنی ئاوارەكان لە شنگال-ەوە بۆ دهۆك دەستی پێ كرد و تا ئێستا هەزار و 711 خێزان كە ژمارەیان 10 عەزار و 261 كەسە، ئاوارەی دهۆك بوون و لە كەمپەكان شوێن بۆ وەرگرتنی ئاوارەكان نەماوە.
هەروەها گوتی:  سوپای عێراق لەسەر ئەو بنچینەیە هاتووە كە پەكەكە لە شنگال دەربكات، چونكە پەكەكە خەڵكی عێراق نین و هێزێكی ناڕەسمین، بۆیە ئەگەر پەكەكە دەربچێت لە شنگال دۆخەكە باشتر دەبێت و حەشدی شەعبییش دەربچێت هەر باشە و تەنها سوپا و پۆلیس بمێنن بۆ ئەوەی رێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت.
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگاری دهۆك، سەبارەت بەوەی چەند راستە چەكدارانی پەكەكە لە كۆمەڵگای دووگرێ سەربە قەزای شنگاڵ دەرچووە گوتی: ئەوانەی باسی دەرچوونی پەكەكە لە كۆمەڵگای دووگرێ دەكەن راست ناكەن، ئەم جۆرە هەواڵانە تەنها پرۆپاگەندەن.
هەر چەندە شەڕی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژە وەستاوە و‌ ئێستا دۆخەكە هێوربووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو ئامادەباشییانەی كە لە هەردوولا هەیە، مەترسی رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوانیان دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.