Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:40

بەبیابانبوون هەڕەشە لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

كه‌می ڕێژه‌ی بارانبارین و گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق مه‌ترسییه‌كانی وشكه‌ساڵی زیاتر كردووه‌ و به‌بیابانبوونیش هەڕەشە لە‌ چه‌ند پاڕێزگایه‌كی عێراق ده‌كات.

ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌ت و لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ سێ پارێزگا مه‌ترسی به‌بیابانبوونیان له‌سه‌ره‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ حەیدەر مەجید گوتەبێژی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمیندارییەتی گشتی لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و چەند کەسایەتییەكی ئەکادیمی و پسپۆڕ لە زانکۆکان بۆ پەرەپێدانی چارەسەرەکان بۆ لابرن چارەسەركردنی خۆێ حەوزی فوراتی ناوەڕاست و هەروەها  چارەسەركردنی كێشەی بەبیانبوونی سێ پارێزگا دیوانییە، موسەنا و زیقار كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌، بۆچونەكانیش ڕەوانە ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت.

ڕاشیگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی دەرکرد بۆ پشتگیریکردنی ئەم کارە و تەرخانکردنی دەرماڵە بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، هەردوو وەزارەتەکە دەستیان بە جێبەجێکردن کردووە و ڕێژەی تەواوکردنی پێشکەوتوویان لە پرۆژەکەدا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بەبیانبوونی ئەو ناوچانە و زیاد كردنی ڕێژەی سەوزایی بەدەستهێناوە.

 پێشووتریش ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران دەستپێشخەریی کرد بۆ چاندنی یەک ملیۆن دار لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراقدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.