نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون تا دێت له عێراق زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له پارێزگای زیقاڕ 4 تووشبووی نوێی په‌تاكه ڕاگه‌یه‌نرا، له‌نێو تووشبووه‌كانیش ئافره‌ت هه‌یه.
ته‌ندروستی پارێزگای زیقاڕ ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 4 تووشبووی نوێی تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا، یه‌كێك له تووشبووه‌كانیش ئافره‌ته، به‌مه‌ش كۆی تووشبووه‌كان له‌م پارێزگایه گه‌یشته 28 تووشبوو له‌گه‌ڵ 5 حاڵه‌تی مردن.
په‌تاكه نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به په‌تاكه له مرۆڤدا ده‌گاته 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
په‌تاكه پێشتر له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، مووسه‌نا، بابل، دیوانییه، كه‌ربه‌لا، واسیت، به‌غدا و به‌سڕاش تۆمار كرابوو.
به‌م چوار تووشبووه نوێیه، ڕێژه‌ی تووشبووانی تای خوێنبه‌ربوون له عێراق گه‌یشته 44 كه‌س له‌گه‌ڵ 8 حاڵه‌تی مردن.
جێی باسه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن له هه‌رێمی كوردستان له شاری كه‌ركووك تۆمار كرابوو، ئه‌ویش مردنی پیاوێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵ بوو كه پیشه‌ی سه‌ربڕی ئاژه‌ڵی له شاره‌كه ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه مابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.