له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی پرۆسـەی سـیاسـی هـەرێم و ئاڵـنگارییـەکان ئەحمـەد کـانی ـ ئەنـدامی ئەنجـوومەنی سەرکـردایەتی پ.د.ک رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ یەکشەممە ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی باسی له كۆمه‌ڵێك پرس كرد تایبه‌ت به پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی عێراق له هه‌رێم و له عێراق و باس له سه‌ر وه‌زعی پارتی ، به‌ستنی كۆنگره‌ی 14 ، هه‌روه‌ها پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ، هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له كات و ساتی خۆی ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن ئاسته‌نگه‌كان به‌لاوه بنێن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
روونیشیكرده‌وه كه پرسی پێكنه‌هێنانی حكوومه‌تی عێراق تایبه‌ته به پێكهاته و ناوه‌خۆی ماڵی شیعه ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كورده‌وه نییه .
ئەحمـەد کـانی ـ ئەنـدامی ئەنجـوومەنی سەرکـردایەتی پ.د.ک رایگه‌یاند كه پارتی دوای هه‌ڵبژاردنی عێڕاق سه‌ردانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقیان كرد، له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی نه‌خشه‌رێگایه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بچنه به‌غدا، ئه‌وه‌ی روویدا جێگه‌ی سه‌رسورمان بوو له پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، برایانی یه‌كێتی نه‌هاتنه ناو پرۆسه‌كه و دوور وه‌ستان، ئه‌وان كه‌وتنه ناو هاوكێشه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه یه‌كریزی وشه‌یه‌كه پێویسته به كرده‌یی په‌یڕه‌وی بكه‌ین. پۆستی سه‌رۆك كۆمار هی كورده، به ڕێككه‌وتن له 20 ساڵی رابردوو دراوه‌ته یه‌كێتی، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ته‌واو نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نه‌هێشت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو، ئێستا به پێی پرۆسه‌ی دیموكراسی ژماره‌ی كورسیه‌كانی یه‌كێتی زۆر كه‌می كردووه ، بۆیه به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌لبژاردن پارتی ، حزبی یه‌كه‌مه و خاوه‌ن 31 كورسییه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش 33 كورسییان هه‌یه .
پارتی دیموكراتی كوردستان به هه‌نگاو و به‌پێی قۆناخ داوا ره‌واكانی خۆی كردووه، له حووكمی زاتی تا ئئهنجامدانی ریفراندۆم ، كه‌چی، تا ئێستاش ئه‌وانه‌ی كه باسی مافی چاره‌نووس ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ده‌نگیان لێ نه‌هاتووه.
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن، ئه‌حمه‌د كانی گوتی: پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له واده‌ی خۆیدا، هه‌ر سیسته‌مێكی هه‌ڵبژاردن بێت، پارتی هه‌ر براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئه‌حمه‌د كانی گوتی: له رۆژانی داهاتوو به كردار ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.