وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە پەڕەی سۆما کردووە و شوێنی پەنجەمۆر و وێنەی قوتابی بۆ زیاد کردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پەڕەى سۆما گرنگییەکى زۆر و تایبەتى هەیە و هەر ئەمەش واى کردووە کە بەردەوام کارى لەسەر بكرێت کە دڵنیایی قوتابیى زیاتر بکات و هەمیش ڕێگە لە ڕوودانى هەر شتێکى نەخوازراو بگیرێت بۆ ئەوەى هەر قوتابییە و بە پێى ماندووبوون و خوێندن و خۆئامادەکردنى خۆى بچێتە قۆناخێکى دیکەى ژیانى کە ئەویش چوونە نێو پەیمانگە و زانکۆکانە.
ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ جگە لە گۆڕانکارییەکانى ساڵانى پێشوو، شوێنى پەنجەمۆرى قوتابی و وێنەکەشى بۆ زیاتر کراوە تا 100% پەڕى هیچ قوتابییەک تێکەڵ نەکرێت و یا نەگۆڕدرێت و دەبێت قوتابی کە دەچێتە تاقیکردنەوەکە دڵنیا بێت و هەموو زانیارییەکان بەراورد بکات لەگەڵ ناسنامەى تاقیکردنەوەکانى و هاوتاى یەکترى بن.
ئاماژەی بەوەش داوە کە تایبهت به جیاوازییەکانى نێوان هەردوو (پەڕەى پرسیارەکان) و (پەڕەى وەڵامەکان)ـى قوتابی لە تاقیکردنەوەى پۆلى 9ى نیشتمانى و 12ى ئامادەیی ئهوا قوتابی لە کاتى تاقیکردنەوەکانی دوو پەڕەى دێتە پێش کە یەکەمیان پەڕەى پرسیارەکانە بە قەبارەى (A3) پەڕەى دووەمیش پەڕەى وەڵامەکانە کە پێى دەگوترێت پەڕەى سۆما بە قەبارەى (A4)، قوتابی دەتوانێت لەسەر پەڕەى پرسیارەکان، شیکارى پرسیارەکان بکات و دواتر وەڵامە ڕاستەکەى بە ژمارە بخاتە سەر پەڕەى سۆما، چونکە پەڕەى سۆما بنەمایە بۆ پڕۆسەى نمرەدانان نەوەک ئەو دیاریکردنەى کە قوتابی لەسەر پەڕەى پرسیارەکان دەیکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.