نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له شاری هه‌ولێر ئافره‌تێك به‌ده‌ستی مێرده‌كه‌ی كوژرا و دواتریش بكوژه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پۆلیسی هه‌ولێر له حاڵه‌تێكی كوشتن ئاگادار كرایه‌وه، دوای چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت قوربانییه‌كه ئافره‌تێكه كه به چه‌ند چه‌قۆیه‌ك له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته كوژراوه‌كه ته‌مه‌نی نزیكی 30 ساڵان ده‌بێت و خاوه‌ن منداڵێكه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ڕووداوه‌كه، تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ته‌رمی ئافره‌ته‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی، مێرده‌كه‌شی ئێستا له‌ژێر ده‌ستی یاسادایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.