ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێمن هه‌ورامی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌شداریی له مه‌ڕاسیمی دۆستایه‌تی كوردستان – ڕووسیای له شاری هه‌ولێر كرد.
كونسوڵخانه‌ی گشتیی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌بۆنه‌ی پازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان له شاری هه‌ولێر مه‌ڕاسیمی دۆستایه‌تی كوردستان – ڕووسیای ڕێكخستبوو.
هێمن هەورامی ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌كه‌ی كردبوو بۆ به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمه‌كه.
هێمن هەورامی وێڕای گەیاندنی پەیامی سەرۆک بارزانی بە كونسوڵی ڕووسیا و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و لە ڕێگای ئەوانیشەوە بۆ سەرکردایەتیی ڕووسیا، دووپاتی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ڕووسیا کردەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره پەیوەندییەکانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا لە سه‌رجه‌م بوارەکاندا پتەوتر بکه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.