کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی سێشەممە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی کەشی ئاسمان نیمچە هەور بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمانی سبەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ڕاشیگەیاند: لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەبارانی و کەم، لە ناوچە سنووریەکانیش کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت هەندێجار تاوەباران و بروسکەش دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە خێرایى با بەگشتی لەنێوان (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.