شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەی غەزالییە رۆژئاوای بەغدا، تیرۆریستێكی داعشیان بە ناوی (ئەبو سلێمان) دەستگیركردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوو.
باسی لەوەشكردووە كە دەستگیركراوەكە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
تیرۆریستێكی داعش لە بەغدای پایتەخت دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.