ئەمڕۆ سێشەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی شەشەم گەیشتە برۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا.
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف،وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا گوتی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتۆتە برۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی شەشەمی ئەو وڵاتە.
جێگای ئاماژە پێدانە كۆنگرەی برۆكسل لەسەر ئاستی وەزیرەكان دەبێت و تیایدا باس لە چارەنووسی سوریا و ناوچەكە دەكرێت و كارەكانی كۆنگرەكەش ئەمڕۆ دەست پێدەكات.
وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە برۆكسل
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.