Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 11:17

گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك :پیاوێك هاوژینەكەی بە وایەر خنكاند

کوردستان TV
100%

لە گەڕەكی سەرهەڵدان-ی شاری دهۆك پیاوێكی تەمەن 32 ساڵ هاوژینەكەی كە تەمەنی 28 ساڵە، بە وایەر دەخنكێنێت.
لەوبارەیەوە هێمن سلێمان ، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 10-5-2022 لە گەڕەكی سەرهەڵدان-ی شاری دهۆك پیاوێك هاوژینەكەی بە وایەر خنكاند.
هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی دهۆك  گوتیشی: هۆكاری رووداوەكە شەڕی نێوانیان بووەو دواتر تۆمەتبارەكە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.
بە گوێرەی لێدوانی هێمن سلێمان ، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك،  تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر كراوە . 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.