Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 09:40

شارەوانیی دهۆك پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن جێبەجێ دەكات

کوردستان TV
100%


لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شاری دهۆك، لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە شاری دهۆك جێبەجێ كرا، وێڕای ئەم پرۆژەیە چەندین كاری دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
پرۆژەكە لە شەقامی شاخكێ و لەسەر داهاتی شارەوانی و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دهۆكەوە جێبەجێ دەكرێت، تاوەكوو ئێستا بە ڕێژەی زیاتر لە 70%ی كارەكانی تەواو كراوە و سبەی دوا قۆناغی كارەكان تەواو دەبێت.
ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لەو سنوورە دەبێت و هاوكات دەبێتە هۆی كارئاسانیش بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران، ئەمە جگە لەوەی سیمایەكی جوان بە سنوورەكە دەبەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.