پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌پۆڵێكی تری خۆڵبارین له پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه و به‌گوێره‌ی كه‌شناسی عێراق شه‌پۆڵه‌كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له ئاسمانی شاره‌كان ده‌مێنێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق ئاشكرای كرد كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌پۆڵه‌كه گه‌یشتۆته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئێستاش به‌ره‌و ناوچه و پارێزگاكانی تری باشووری عێراق به‌ڕێوه‌یه.
كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات شه‌پۆڵه‌كه له ته‌واوی ئاسمانی عێراق بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه شه‌پۆڵه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش وه‌ك شه‌پۆڵه‌كانی تر چڕ ده‌بێت و مه‌ودای بینین به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور زۆر كه‌م ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه حوسێن ئه‌سه‌دی كه شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شوهه‌وایه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌پۆڵه‌كه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پارێزگاكانی باشوور هه‌نگاو ده‌نێت و ڕه‌نگه له هه‌ر پارێزگایه‌ك ماوه‌ی ڕۆژێك بمێنێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م شه‌پۆڵه‌كه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌بینرێ، به‌ڵام دواتر به‌ره‌و پارێزگاكانی باشوور ده‌ڕوات و تا دووسبه‌ی پێنجشه‌م كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌مێنێ.
ماوه‌یه‌كه شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه بۆته مێوانێكی به‌رده‌وامی ئاسمانی شاره‌كانی عێراق و كاریگه‌ریی خراپیشی به‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دروست كردووه و له ماوه‌ی ڕأبردووشدا سه‌دان هاووڵاتی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.