به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و به نووسراوێكی نهێنی كه ئاراسته‌ی پۆلیسی شاری كه‌ركووك كراوه، ئه‌فسه‌رێكی كوردی ئه‌و شاره له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
نووسراوه‌كه نهێنییه و ژماره 9075ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له‌سه‌ره له ڕێكه‌وتی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10/5/2022 ده‌رچووه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید محه‌مه‌د كه ئه‌فسه‌رێكی كورده له كاره‌كه‌ی (به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی مونشه‌ئات) دوورخراوه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه عه‌مید سامر سڵێوه كه ئه‌فسه‌رێكی سریانییه له شوێنه‌كه‌ی دانراوه و له ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه ناوبراو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 تا ئێستا سه‌دان ئه‌فسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر له شاری كه‌ركووك له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه و له شوێنه‌كانیان كه‌سانی تر له ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب و توركمان و ئه‌وانی تر دانراون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.