ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنێكی 4 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی ئیمزا كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده و فێركردن و په‌ره‌پێدانی قوتابخانه‌كان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشەم ئالان حەمەسەعید ساڵح وه‌زيرى په‌روه‌رده پێشوازى له كلمنتس زمنتر کونسوڵی ئەڵمانیا و ئەنەيس بيوليكی بەرێوەبەری پەیمانگەی گۆتە ئەڵمانی و شاندێکی یاوەریان لە هەرێمی کوردستان کرد.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆوبونه‌وه‌یه‌كدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان ھەردوولا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردن و پەرەپێدانی قوتابخانە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان.
پاشان کونسولی ئەڵمانی و پەیمانگەی گۆتە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی گۆتە لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ واژوو کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.