سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 15 ملیار دینار بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ته‌رخان كرا.
گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، گوژمه‌ی 15 ملیار و 540 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخان کرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشکراشی کرد: ئەو گوژمەیە 51 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراجۆی پێ جێبەجێ دەکرێت، کە 44 پڕۆژەیان ئەمساڵ بڕیاریان لەسەر دراوە و 7 پڕۆژەکەی دیکەش تەواو دەکرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه کە 45%ـی ئەو گوژمەیەی دیاریكراوه بۆ پڕۆژەکانی قەزای باتیفا تەرخانکراوە، هه‌روه‌ها 55%ـی گوژمەکەش بۆ چاککردن و دروستکردنی شەقام و رێگە سەرەکییەکانی ناوشار و دەرەوەی شارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخانکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.