سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێچییه‌كان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت.
د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ، 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروست دەکرێ
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كه نیشته‌جێبووه‌كان ته‌نیا بۆ كرێچی و كه‌مده‌رامه‌تان ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی سەرپەرشتی و پاڵپشتی دارایی بەشێکی پڕۆژەکە دەکات و ئامانجییه‌تی زۆرترین كرێچی و كه‌مده‌رامه‌ت لێی سوودمه‌ند بن. بۆیه باشترین پێوه‌ر ڕێك ده‌خه‌ین تا زۆرترین كرێچی لێوه‌ی سوودمه‌ند بن.
د. محه‌مه‌د شوكری گوتیشی: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نه‌خشه‌ی یه‌كه‌كان ئاماده ده‌كرێن كه به‌شێوه‌ی شوقه ده‌بێت، نرخه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ گوزه‌رانی كرێچی و كه‌مده‌رامه‌تان گونجاو بێت كه به نرخێكی گونجاو و به قه‌رزی درێژخایه‌ن ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: لە ڕووی کوالێتییەوە پڕۆژەکان دەرێنە ژمارەیەک وەبەرھێنەری سەرکەوتوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕایسپاردووین ئاماده‌كاری بكه‌ین سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی زه‌وی و دیاریكردنی وه‌به‌رهێنه‌ر.
له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردن و ته‌واوبوونی یه‌كه‌كانیش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كه‌كان له زووترین كاتدا ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت و هه‌وڵیش ده‌درێ له كه‌مترین ماوه‌دا ته‌واو بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.