به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 4 ژنی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر پیاوێك و به زۆر پاره‌یان لێ سه‌ندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لە پۆلیسی سلێمانی تۆمار كرد كە چوار ژن هەڵیان كوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری پارێزگاكه‌ی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران .
ڕاشیگه‌یاند: دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، سەرەنجام توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیر بكرێن.
پۆلیسی سلێمانی ناوی تاوانباره‌كانیشی ئاشكرا كرد كه پێكهاتوون له:-
ش ، أ ، ف لەدایكبووی 1998
ه ، ز ، ب لەدایكبووی 2000
ز،ح،ت لەدایكبووی 1999
ك ، ح ، ت لەدایكبووی 1991
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كان دانیان ناوە بە تاوانەكەیان و ئێستاش به بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.