لە كات ژمێر 8:20 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی كوێستانی بەربزینی لە سنووری سیدەكان تۆپباران كرد .
تۆپبارانەكە ماوەی نزیك نیو كات ژمێرە ناوە ناوە لەكوێستانی نزیك لە گوندو ئاواییەكانی بن پەرێزە، كەتینە و دەرهۆل و دۆلی زەرزێیە بەردەوامی هەبووە.
ئەو تۆپبارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی ئەو گوندانە دروست كردوە و بەپێ قسەی موختاری گوندی بنی ڕەشكین لەئەگەری بەردەوامی تۆپبارانەكان گوند نیشینانی ئەو سنورە ناچارن ماڵەكانیان جێ بهێلن
لای خۆشیەوە ئێحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: تۆپبارانەكە هیچ زیانی گیانی بەهاوڵاتیانی سڤیلی ئەوسنوورە نەگەیاندووە و لەئێستاشدا تۆپبارانەكە وەستاوە و ڕەوشەكە ئارام بۆتەوە.
سوپای ئێران سنووری سیدەكان تۆپباران دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.