شیرین ئەبو عاقلە، خانمە پەیامنێری كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، لە كەمپی پەنابەرانی جەنین لە كەناری خۆرئاوا ، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل گیانی لەدەست دا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، خانمە پەیامنێر شیرین ئەبو عاقلە-ی تەمەن 51 ساڵ لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل كە گولـلەی راستەقینەیان بەكارهێناوە، سەری بە سەختی بریندار بووە و پاشان گیانی لەدەستداوە.
شیرین ئەبو عاقلە رووماڵی ئەو هەڵمەتەی دەكرد كە سوپای ئیسرائیل بۆسەر كەمپی جەنین ئەنجامی دەدا.
شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی 1971 لە شاری قودس لە دایكبووبوو و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانكۆی یەرموك لە ئوردن بە دەست هێنابوو و بۆ ماوەی 25 ساڵ پەیامنێری كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەری بوو لە كەناری خۆرئاوا.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین :پەیامنێرێكی ئەلجەزیرە بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.