لە رۆژی 28ی نیسانی 1974 لە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزە ئه‌منی و سەربازییه‌كانی رژێمی بەعس لە بەغدا، لەیلا قاسم و چوار لە هه‌ڤاڵانى (جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) دەستگیر کران.
رژێمی بەعس بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابییان و توێژى رۆشنبیری کورد و گه‌لى كوردستان، دوای دەستگیرکردنیان به‌په‌له حوكمێكى نادادپه‌روه‌رانەى دژ بە لەیلا قاسم و هه‌ڤاڵانى دا و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکردن، سەرلەبەیانی رۆژی 12ی ئایاری 1974، لەیلا قاسم و ھەر چوار هه‌ڤاڵه‌كه‌ى لە سێدارە دران.
ئه‌مڕۆ 48 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی شه‌هيد له‌یلا قاسم و هه‌ڤاڵانى تێده‌په‌ڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.