Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 02:48

مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر.
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ژمارەیەك ڕاپۆرت و پێشنیازیان جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بەرزكردووەتەوە، خۆشبەختانە لە ڕێككەوتی 28/4/2022 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی خەرجكردنی ئەو گوژمەی دا كە كاریگەری زۆری باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دەبێت.
ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز3 لە هەولێر خەرج دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.