جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق وهڵامی تۆمهتهكانی كۆمپانیای نهوتی باكور دهداتهوه و جهخت دهكاتهوه كه له ڕێگهی بهدواداچوونهكانی خۆیهوه بۆی دهركهوتووه هیچ كێڵگهیهكی نهوتی كهركووك لهلایهن ههرێمی كوردستانهوه دهستی بهسهردا نهگیراوه.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سیاسەتی وەزارەتی نەوت لە حکوومەتی فیدڕالی و خودی وەزیرەکەی کێشە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال دروست دەکەن.
ڕاشیگەیاند: لە ڕێگەی کۆمپانیای باکور تۆمەتی درۆ لەدژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەڵدەبەسترێت و بانگەشەی داگیرکردنی دوو کێڵگەی نەوتی پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
ئاماژەی بەوە دا کە "ئەو درۆ و تۆمەتانە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەتەواوی ڕەتکرایەوە."
جەختیشی کردەوە کە "لەڕێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانی خۆیەوە لەگەڵ هێزهكانی فیدڕالی و هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی کردووە و دەرکەوتووە هیچ جموجۆڵێکی سەربازی لە ناوچەکانی تەماس بوونیان نییە."
دەشڵێت: بەدواداچوونی وردمان کردووە، بۆمان دەرکەوت کە لەلایەن خودی وەزیری نەوتی عێراقەوە فشار کراوەتە سەر کۆمپانیای نەوتی باکور لەپێناو ئامانجە سیاسییەکان و مانەوەی دەسەڵات و تێکدانی سەقامگیری، دوای ئەوەی زانی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتوو لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت."
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکە ئەم هەوڵانەی سەرکۆنە کرد و جەختی کردەوە کە ئەم هەوڵانە بۆ قۆرخكردنی دامهزراوه فیدراڵییهكانن له پرس و بابهته سیاسییهكان و شێواندنی دۆخهكه لهپێناو بهرژهوهندیی چینایهتی و گهیاندنی زیان به بهرژهوهندی نیشتمانی.
دوێنێ شەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت کردەوە کە گوایە حکوومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە. کۆمپانیای نەوتی باکور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە کە ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکور لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستوور تەشریع بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.