راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راطةياند: بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، لەئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە.
خۆڵبارینەی کە لە شەوی رابردووەوە عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی راگیران.
لەمبارەیەوە بەشی راگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراق و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لەئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراو.
بەشی راگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لەکاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.